٢٧ تەمووز ٢٠٢٥ - ١٣:٣٦
Source: Mehrnews
2 ئەندامی چەکداری گرووپی تیرۆریستی مونافقین لە ئێران لەسێدارە دران

دەسەڵاتی داد ڕایگەیاند: 2 ئەندامی چەکداری گرووپی تیرۆریستی مونافقین لە ئێران لە سێدارە دران و تیرۆریستەکان بە چێ کردنی خومپارە هاوێژی دەستی شوێنە نیشتەجێی، خزمەتگوزاری و پەروەردەییەکانیان دەکردە ئامانج.

 2 ئەندامی ئۆپراسیۆنیی گرووپی تیرۆریستی مونافقین لە ئێران لە سێدارە دران.

مەهدی حەسەنی بە نازناوی فەردین کوڕی حسێن و بێهرووز ئێحسانی ئیسلاملوو بە نازناوی بێهزاد کوڕی جەمشید عەلی لە ئەندامانی ئۆپراسیۆنی-تیرۆریستی گرووپی تیرۆریستی مونافقین کە هەوڵ چێ کردنی لانچێر و خومپارەهاوێژی دەستیان دەدا و بە بێ هیچ پلانێک بەرەو هاووڵاتیان، شوێنە نیشتەجێی و خزمەتگوزاری و پەروەردەییەکانیان دەهاویشت و هەروەها ئامانجیان تێکدانی سیستەمی کۆمەڵایەتی و ئاسایشی هاووڵاتیانی بێ تاوان بوو، لێپرسینەوەیان لێکرا و دوای کۆتایی هاتنی ڕەوتی دادگاییەە و پشت ڕاست کردنەوەی سزاکە لە دیوانی باڵای وڵات سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەسێدارە دران.

Your Comment

You are replying to: .
captcha